١٩ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٣:٤٠
مۆڵەت نادەین ژیانی هاووڵاتییانمان بکەوێتە مه‌ترسییه‌وه‌

له‌ شاری خۆی سه‌ربه ‌پارێزگای ورمێ، به‌ ئاماده‌بوونی هاووڵاتییان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک كۆمار، له‌ شاری خۆی سه‌ربه ‌پارێزگای ورمێ، به‌ ئاماده‌بوونی هاووڵاتییان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند ژیانی هاووڵاتییان ناخه‌ینه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانمان ئابووری ئێران ببوژێنینه‌وه‌.

سەرۆک کۆمار وتیشی: دوژمنان هه‌وڵ ده‌دەن نه‌وتی ئێران نه‌فرۆشرێت و سزامان بده‌ن، به‌ڵام گه‌لی ئێران به‌رامبه‌ر سزاكان ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی وتیشی: ئه‌مریكا ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان تێک بدات و هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و توركیا به‌هێز بكه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ بار و ژیانی خه‌ڵک، رۆحانی رایگه‌یاند: بار و دۆخی خه‌ڵک به‌راورد به‌ پێشتر سه‌خت بووه‌، به‌ڵام رێگه‌ ناده‌ین نرخی پێداویستی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رز ببنه‌وه‌.